دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، "له دانوستانێكی چڕ"دان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌كرێت به‌ر له‌و واده‌یه‌ی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌مو شتێك له ئێران دایناوه، بگه‌نه رێككه‌وتن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی ئێران له نیوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا جێناهێڵن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی وتوه، ده‌رفه‌تێكی زۆر باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رله‌و واده‌یه‌ی كه بۆ ئێرانی دیاریكردوه كه تا سێشه‌ممه‌یه، له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه رێككه‌وتن، "ئه‌گه‌ر رێك نه‌كه‌ون، هه‌مو شتێك له‌وێ ده‌ته‌قێنمه‌وه."
کاتێک ئاکسیۆس له تره‌مپی پرسیوه ئایا نیگەران نییە لەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی ئێران بگات، ئه‌و وتویه‌تی، پێیوایە ئەو مەدەنییانەی دژی حکومەتەکەیانن، پشتگیری لەو هێرشانە دەکەن بۆ لاوازکردنی ڕژێم. وتوشیه‌تی "ئەو خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه لەناو ترس‌دا دەژین، دەترسن لەوەی ئێمە لە ناوەڕاستی جەنگەکەدا جێیان بهێڵین، بەڵام ئێمە جێیان ناهێڵین."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، كه هه‌ردو نێرده‌كه‌ی ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، سەرقاڵی دانوستانی چڕن لەگەڵ ئێرانییەکان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"دانوستانەکان باش دەڕۆن، بەڵام لەگەڵ ئێرانییەکان هەرگیز ناگەیتە هێڵی کۆتایی."
به‌قسه‌ی تره‌مپ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەمریکا و ئێران نزیک بون لە ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ، بەڵام "دواتر وتیان پێنج ڕۆژی ترمان ده‌وێت. منیش وتم 'بۆچی پێنج ڕۆژ؟' هەستم کرد جدی نین، بۆیە هێرشم کردە سەر پردەکە،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر ئەو پردەی تاران بە باکوری ئێرانەوە دەبەستێتەوە.