مەورور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکو هاوسەرەکەی بەهۆی هێرشی درۆنییەوە لەماڵەکەی خۆیاندا لەگوندێکی سەر بەپارێزگای هەولیر، دەڵێت "ئەمە تاوانی جەنگە".
ئاوێنە: مەسرور بارزانی، لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی شەهیدبوونی ئەو دوو هاوڵاتییە، دەڵێت، "زۆر خەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی. بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم."
دەشڵێت "بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان دەگەیێنینە هەموو جیهان، بۆئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیدی بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت".