ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ره‌نگه تاران سبه‌ی پێنجشه‌ممه، یان دوسبه‌ی هه‌ینی، گه‌روی هورمز به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار‌و كۆنترۆڵكراو بكاته‌وه.
ئاوێنه: بەرپرسێکی باڵای ئێران کە بەشدارە لە دانوستانه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوه، ره‌نگه ئێران سبه‌ی پێنجشه‌ممه یاخود دوسبه‌ی هه‌ینی گەروی هورمز بە شێوەیەکی سنووردار و کۆنترۆڵکراو بکاتەوە.
به‌پرسه ئێرانییه‌كه وتویه‌تی، "ئەگەر لەسەر چوارچێوەیەک بۆ دانوستانه‌كان لێکتێگەیشتن بێتە ئاراوە، گەروەکە دەکرێت بە شێوەیەکی سنوردار و لەژێر کۆنترۆڵی ئێران‌دا بکرێتەوە."
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه وتویه‌تی، بۆ هه‌مو كه‌شتییه‌كان هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سوپای ئێران، ناچارییه. هێشتا ئاگربەستەکە ناسکە، هەرچەندە ئێمە ئاشتییەکی بەردەواممان پێ باشترە، بەڵام ئێران هیچ ترسی نییە لە گەڕانەوە بۆ جەنگ ئەگەر ئەمریکا بیەوێت بە هەمان ڕێگای پێشودا بڕوات.