میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان و پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، ئه‌وا تاران له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كشێته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیل و به‌رده‌واومی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان، ئێران له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، ئێران سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌یه له رێككه‌وتنه‌كه به‌هۆی به‌رده‌وامی ئیسرائیل له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، راگرتنی شه‌ڕ له هه‌مو به‌ره‌كان له‌نێویشیاندا شه‌ڕ له دژی مقاوه‌مه له لوبنان، له رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته دو هه‌فته‌ییه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام ئیسرائیل له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، به ئاشكرا پێشێلی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كردوه‌و چه‌ند هێرشێكی دڕندانه‌ی كردۆته سه‌ر لوبنان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتوشیه‌تی، هاوكات له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئێران له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌یان سه‌رقاڵی دیاریكردنی چه‌ند ئامانجێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان.
ئاژانسی ته‌سنیم له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ناتوانێت سه‌گه هاره‌كه‌ی له ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكات، ئه‌وا ئێران ئاماده‌یه له‌م روه‌وه هاوكاری ئه‌مریكا بكات."