دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌م زوانه دانوستانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكاو ئێران له پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌شڵێت، ره‌نگه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌توانێت له دانوستانه‌كاندا به‌شداری بكات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی وتوه، نێرده‌كانی خۆی، ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر ئاماده‌ی دانوستانه‌كان ده‌بن.
وتیشی، نازانم ره‌نگه جه‌دی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌ی دانوستانه‌كان نه‌بێت به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌منییه‌وه.
تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه كه دانوستانه راسته‌وخۆكان به‌م زوانه له پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.