سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە لوبنان ڕاگەیاند کە ناوی "تاریکی ئەبەدی" لێناوەو لەماوەی 10 خولەکدا 100 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە چەند ناوچەیەکی لوبنانی کردە ئامانج.
ئاوێنە: هێرشە ئاسمانییەکان بووە هۆی داڕمانی بیناکان و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کوژراوو برینداری لێکەوتەوەو بووە هۆی گیان لەدەستدانی 120 کەسو زیاتر لە 700 کەسیش برینداربوون.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، 50 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لەهاویشتنی 160 مووشەک بۆ سەر لوبنان کردووە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند "ئێمە هۆشداریمان بەنەعیم قاسم دا کە حزبوڵڵا باجێکی قورس دەدات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل".