وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو، دانوسته‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له پاكستان ده‌ستپێده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا پلانه 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانی قبوڵ نه‌كردو له‌سه‌ر پلانێكی دیكه دانوستان ده‌كرێت.
ئاوێنه: كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شەممەی داهاتو لە پاکستان دەست پێدەکات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لوبنان بەشێک نییە لە رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران.
وتیشی، ئیران له سه‌ره‌تاوه پلانێكی 10 خاڵی پێشكه‌ش كرد كه پلانێكی "ناجدی و قبوڵ نه‌كراو بو و له‌لایه‌ن تره‌مپ و تیمه‌كه‌یه به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خرا."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پاشان ئێران دانی به واقعدا ناو پلانێكی "لۆژێكیتر"ی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران ناچار بوه به ئاگربه‌ست چونكه چیتر ناتوانێت به‌رگه‌ی بۆردومانه‌كان بگرێت.
به‌قسه‌ی لیڤیت ئێران ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و ئه‌مریكا پێشنیارێكی ئێرانی پێگه‌یشتوه كه "بنه‌مایه‌كی كرداری" ده‌بێت بۆ دانوستان.
وته‌بێژی كۆشكی سپی وتی، "زۆر بێ مانایه" باوه‌ڕ به‌وه بكرێت كه تره‌مپ رۆژێك له رۆژان "لیستێكی داواكانی ئێران" قبوڵ بكات كه رێگه‌ی پێ بدات یۆرانیۆم بپیتێنێت.
كارۆلاین لیڤیت جه‌ختیشی كرده‌وه كه تره‌مپ چاوه‌ڕێیه گه‌روی هورمز ده‌ستبه‌جێ بكرێته‌وه‌و وتیشی، به‌نهێنی به تره‌مپ وتراوه ئه‌وه روده‌دات و ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه باس ده‌كه‌ن، "درۆن."