رۆیتەرز: موجتەبا خامنەیی روخساری شێواوە و قاچێکی لەدەستداوە
  2026-04-11       438       
موجتەبا خامنەیی

سێ کەسی نزیک لەبازنەی بڕیاردانی ئێران بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران "بەسەختی بریدار بووەو روخساری شێواوەو یەکێک لەقاچەکانی لەدەستداوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی سەرەتای شەڕەوە کە عەلی خامنەیی باوکی تیایدا گیانی لەدەستدا".

 

ئاوینە: رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات کە موجتەبا خامنەیی تەمەن 56 ساڵ، خەریکە لەبرینداریی چاک دەبێتەوەو دوو لە سەرچاوەکان دەڵێن، ناوبراو لە ڕێگەی پەیوەندی دەنگییەوە بەشداری کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵا دەکات و ڕۆڵی هەیە لەبڕیاردان لەسەر پرسە گەورەکانی وەک شەڕ و دانوستان لەگەڵ واشنتۆن.

پرسیاری ئەوەی کە ئایا تەندروستی خامنەیی ڕێگەی پێدەدات کاروباری دەوڵەت بەڕێوەببات، لە کاتێکدا سەرهەڵدەدات کە ئێران ڕووبەڕووی مەترسیدارترین هێرش بوەتەوە لەماوەی دەیان ساڵدا و ئەمڕۆ وتووێژی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستیپێکرد.

شوێن و دۆخی تەندروستی و توانای حوکمڕانی خامنەیی تاڕادەیەکی زۆر بەنهێنی بۆ خەڵک ماوەتەوە، چونکە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکەی یەکەم رۆژی جەنگ و دواتر دەستنیشانکردنی وەک جێنشینی باوکی لە ٨ی ئازاردا، تا ئێستا هیچ وێنەو ڤیدیۆ و پەیامێکی دەنگی ئاشکرا نەکراوە.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتەرزی نەدایەوە سەبارەت بەڕێژەی برینداریی خامنەیی یان بۆچی تا ئێستا بەڤیدیۆ یان گرتە دەنگییەکاندا دەرنەکەوتووە.

موجتەبا خامنەیی لە ٢٨ی شوبات، کە یەکەم ڕۆژی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو لەگەڵ ئێران، لە هێرشێکدا کە باوکی، "ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی" گیانی لەدەست دا، کە پێش خۆی لەساڵی ١٩٨٩ەوە حوکمڕانی کردبوو، بریندار بوو، هاوژینی موجتەبا خامنەیی و هەروەها ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لەو هێرشەدا کوژران.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی ئێران لەبارەی برینداربوونی خامنەیی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەوڵەتی ئێران  خامنەیی بە"گیانباز" وەسفی دەکەن، کە زاراوەیەکە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت لەشەڕدا بەسەختی بریندار دەبن.

هەواڵی برینداربوونی خامنەیی لەگەڵ لێدوانێکی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ١٣ی ئازاردا یەکدەگرێتەوە، کە ڕایگەیاندبوو خامنەیی "بریندار بووە و ئەگەری هەیە روخساری شێواو بێت".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەهەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە پێدەچێت خامنەیی یەکێک لە قاچەکانی لەدەستدابێت.

سی ئای ئەی ئامادە نەبووە لەوبارەوە هیچ لێدوانێک لەسەر تەندروستی خامنەیی بەرۆیتەرز بدات. نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش وەڵامی پرسیارەکانی نەداوەتەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×