سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌روی هورمز، به ره‌چاوكردنی رێسا تایبه‌ته‌كان، بۆ كه‌شتییه مه‌ده‌نییه‌كان كراوه‌یه به‌ڵام هه‌ر كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی له گه‌روه‌كه نزیك بێته‌وه به‌توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی بانگەشە درۆینەکانی هەندێک لە بەرپرسانی دوژمن، گەروی هورمز لەژێر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنێكی ژیرانەدایە و بە ڕەچاوکردنی ڕێسا تایبەتەکانی پەیوەست بە تێپەڕبونی بێ زیان، بۆ کەشتییە مەدەنییەکان، کراوەیە."
وتوشیه‌تی"بەڵام بۆ ئەو کەشتییە سەربازییانەی کە لەژێر هەر ناو و بیانویەکدا بیانه‌وێت لە گەروی هورمز نزیک ببنەوە، بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی توند و به‌هێز بەرپەرچیان دەدرێتەوە."