ئاژانسی رۆیته‌رز له زار ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئیران داواكارییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه ره‌تكردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتوه، له دانوستانه‌كاندا ئێران، داواكاریی ئه‌مریكای بۆ كۆتاییهێنان به پیتاندنی یۆرانیۆم و لابردنی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، تاران هه‌روه‌ها راگرتنی پاڵپشتیكردنی بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه ره‌تكردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌شی ره‌تكردۆته‌وه كه گه‌روی هورمز بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له پاكستان، ته‌نیا له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.