هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێی وایه ئه‌مریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان له پرسی ئاگربه‌ستدا "راستگۆن", به‌ڵام هه‌میشه ئیسرائیل هه‌وڵی "تێكدانی یارییه‌كه" ده‌دات و ئه‌وه‌شیان به ئه‌مریكییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وتوه. فیدان ده‌ڵێت، ئیسرائیل بێ دوژمن ناژی، دوای ئێران سه‌ره‌ی توركیایه.
ئاوێنه: هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئەمریکا و ئێران وتی، دوێنێ بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ لایەنەکانی دانوستانی ئیسلام ئاباد لە پەیوەندیدا بون بۆ ئەوەی بزانن کێشەکان لە کوێن و تورکیا چۆن دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنیان هاوکار بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"هەمیشە پێگەی سەرەتایی کەمێک داواكاریی له به‌رزترین ئاستدا دەبێت. دواتر لایەنەکان بە پشتیوانی نێوەندگیرەکان هەوڵ دەدەن لە خاڵێکدا بگەنە یەک. گرنگ ئەوەیە نیەتێکی جێگیر و هەمیشەییان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و بەردەوامبونی هەبێت. ئەوەی من دەیبینم، لە ئێستادا هەردولا لەبارەی ئاگربەستەوە ڕاستگۆن و درک بە پێویستییەکە دەکەن".
فیدان ئاماژەی به‌وه كرد كه هه‌رده‌م هۆكاری ئیسرائیل لە ئارادایە و، ڕایگه‌یاند"پێویستە هەمیشە تێکدانی یارییەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لەبەرچاو بگیرێت. ئێمە بەردەوام ئەمە بە ئەمریکییەکان و لایەنەکانی دیکەش دەڵێین. بەڵام لە ئێستادا هەم ئەمریکییەکان و هەم ئێرانییەکان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان. ئێرانییەکان بەتایبەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێشنیارە دەکەن کە ئەمریکییەکان پێشکەشیان کردوە. پێموایە وەڵامێک دەدەنەوە".
سەبارەت بە ماوەی ئاگربەستەکە، فیدان ڕایگه‌یاند: "کاتێک ته‌ماشای ئەو بابەتانە دەکەیت کە دانوستانیان لەسەر دەکرێت، ڕەنگە لە ڕوی تەکنیکییەوە گونجاو نەبوبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا بگەنە ره‌شنوسێكی کۆتایی بۆ واژو کردن."
فیدان باسی له‌وه كرد، ڕەنگە ئاگربەستێکی زیادە بێتە ئاراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بۆ ماوەی 45 یان 60 ڕۆژ بەردەوام بن.
وتیشی: "لە بابەتی ئەتۆمیدا ئەگەر بابەتەکە بەرەو 'یان هەموی یان هیچ' بڕوات، بەتایبەت لە پرسی پیتاندندا، پێموایە لەوێدا ڕوبەڕوی بەربەستێکی جددی دەبینەوە. بە پشتیوانی هەندێک نێوەندگیر و وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەین ئه‌مه تێپەڕێنین".
سه‌باره‌ت به داخرانی گەروی هورمز، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ڕایگه‌یاند: "خواستی هه‌مو جیهان ئەوەیە هاتوچۆی نێودەوڵەتیی ئازاد بێت و ڕێگریی لێ نەکرێت". وتیشی: "هەڵوێستی ئێمە کردنەوەیەتی به ڕێگای ئاشتییانه. دەستوەردان لەم شوێنە به هێزێکی چەکداری ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتیی ئاسته‌نگی زۆری هەیە".
ڕاشیگه‌یاند: "(ئیسرائیل) بەهۆی ئەو جه‌نگه‌ی لە ئێران بەڕێوەدەچێت، هەندێک شت (بەرامبەر سوریا) ناكات، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت ئەوانە ڕونادەن. كه کاتی هات دەیەوێت ئەنجامیان بدات".
فیدان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه دوای ئێران، ئیسرائیل ناتوانێت به‌بێ دوژمن بژی، وتیشی: "دەبینین (ناته‌نیاهو) لە هەوڵی ئەوەدایە تورکیا وەک دوژمنی نوێ ڕابگەیەنێت".