ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: بڕیاری کشانەوەمان لە پرۆسەی سیاسی نەداوە و خەریکی هەڵسەنگاندنین
  2026-04-14       585       

عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی بەردەوام لە هەولێر لە نێوان فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تیمی وەزاری و حکومیی حزبەکە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی گشتیی سیاسیی وڵات.

ئاوێنە: عەلی ​حوسێن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید کە لە سلێمانی ئەنجام درا، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکان تا ئێستا بەردەوامن و ئامانج لێیان هەڵسەنگاندنی بارودۆخی گشتیی سیاسییە لە عێراقدا، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرک کۆمار و هەروەها ئەوەی پەیوەندی بە دۆسیەی ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانەوە هەیە".

​هەروەها وتیشی: "کۆبوونەوەکان هاوکاتن لەگەڵ هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە و ئەو گرژی و جەنگانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت و لێکەوتەی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان لێ دەکەوێتەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئامانج لەم کۆبوونەوانە خستنەڕووی تێڕوانین و پێشنیازەکانە بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی داهاتوودا".

​سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ یەکێتی، عەلی حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکان "باشن، بەڵام ئاستی کۆبوونەوە و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە، بەتایبەتی دوای پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە و گرژییە هەرێمییەکان".

​سەبارەت بە هەڵوێستی حزبەکەشی لەسەر هەڵبژاردنی سەرکۆمار، عەلی حوسێن ڕوونی کردەوە کە "پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی دژی کەسی سەرۆکی ئێستا یان هیچ کەسایەتییەکی دیکە نییە، بەڵکو تێبینی لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنەکە هەیە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "نەریتی سیاسی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە وابووە کە پۆستی سەرکۆمار پشکی پێکهاتەی کورد بێت و لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت".

​هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە "یەکلاکردنەوەی ئەم پۆستە لە ڕێگەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنە ناکوردییەکان، بەدوور لە ڕێککەوتنی ناوخۆیی، ڕەنگە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر مافەکانی کورد هەبێت"، جەختیشی کردەوە کە "پارتی پێی وایە پێویستە ئەم مافە لە ناو ماڵی کورد و لە ڕێگەی پەرلەمانتارانی پێکهاتەی کوردەوە لە پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە".

​هەروەها وتیشی: "هەر ڕێککەوتنێکی سیاسی لە دەرەوەی چوارچێوەی کورد بکرێت، ڕەنگە باجەکەی لەسەر حیسابی مافەکانی هەرێمی کوردستان بێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ناڕەزایەتیی حزبەکە لەسەر میکانیزمەکەیە نەک لەسەر کەسەکان یان حزبەکان".

​لە دۆسیەی کەرکووکیشدا، هەڵوێستی حزبەکەی دووپات کردەوە کە "کەرکووک دەیان ساڵە پرسێکی سەرەکییە بۆ کورد"، ڕوونیشی کردەوە کە "حزبەکەی تێبینی لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک هەیە، نەک لەسەر ئەو کەسە یان ئەو لایەنەی کە هەڵبژێردراوە".

​ئاماژەی بەوەش کرد کە "پارتی بڕیاری کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی نەداوە، بەڵکو هەوڵ دەدات هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ دۆخەکە بکات و بڕیاری ورد و دروست بۆ قۆناغی داهاتوو بدات".

​ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەک سەرکۆماری نوێی عێراق هەڵبژارد.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×