شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌و له هه‌ندێك شوێنیش پێشبینی ده‌كرێت لافاوێكی زۆر دروست ببێت.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەئەنجامی کاریگەری یه‌كگرتنی دو نزمەپاڵەپەستۆی بەهێزی دەریای سور و ناوەڕاست، هەفتەی داهاتو بەتایبەت لە ئێوارەی رۆژی شەممە 18/4/2026ه‌وه، شەپۆلێکی بەهێزی هەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی بە بەهێزی و بە چەند قۆناغێک تا ئێوارەی رۆژی دوشەمكە 20/4/2026 بەردەوامی ئەبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەماوەی ئاماژەپێکراودا لە زۆرێکی شوێنەکان شەستە باران ئەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزه و دروستبونی لافاوێکی زۆر لەهەندێ شوێندا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پێشبینی ئەکرێت لە سەرجەم ناوچەکانمان بارانێکی زۆر ببارێت .