پارێزه‌رێك له روی یاساییه‌وه باس له بڕیاره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی و هه‌ڵوێستی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له‌باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی غه‌زال مه‌ولان، ئه‌و ژنه پێشمه‌رگه‌یه ده‌كات كه له هێرشێكی درۆنیدا برینداربو و دواتر شه‌هید بو.
ئاوێنه: پارێزه‌ر گمۆ محه‌مه‌د، له نوسینێكدا له روی یاساییه‌وه باس له هه‌ڵوێستی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له‌باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی شه‌هید غه‌زال مه‌ولان و بڕیاره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌پێی یاسا ئەگەر بریندارێک بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بەهەر پاساوێک وەرنەگیرێت و گیان لەدەستبدات، نەخۆشخانەکە و ستافە پەیوەندیدارەکەی بەرپرسیارێتی تەواوی یاسایی و سزاییان دەکەوێتە سەر تا ئاساتی داخستنی نەخۆشخانەکە سزا دەدرێن.
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی پارێزه‌ر گمۆ محه‌مه‌د:
لێکۆڵینەوە لەو نەخۆشخانەو دکتۆرانەی کە چارەسەری غەزالیان نەکردوە بچوکترین ئەرکە کە ئەنجامبدرێت
نەخۆشخانەی بەخشین کە تۆمەتبارە بە وەرنەگرتنی شەهید غەزال مەولان، بۆ لابردنی تۆمەتەکە لەسەر خۆی و شاردنەوەی ئەو کارەساتە مرۆیی و ئەخلاقییەی ڕویداوە، بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بڵاوکردۆتەوە، کە لە خوارەوە بە کورتی ڕونی دەکەمەوە نە به‌پێی بڕیارەکەو نە بەپێی یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٠ هیچ نەخۆشخانەیەک مافی نییە نەخۆشێک کە لە سەرەمەرگدایە ڕەت بکاتەوە و چارەسەری بۆ نەکات.
یەک/ سەبارەت بە بڕیارەکە، زۆر بەڕونی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردوە (ئەو بریندارانەی دۆسییەی پۆلیسیان هەیە)، ڕونە لای هەموان کە شەهید غەزال هیچ دۆسییەکی پۆلیسی نییە و بە هێرشی درۆنی شەهید کراوە.
دو/ بەپێی یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی چارەسەر مافێکی بنەڕەتی و بێ مەرجە. ئەگەر بریندارێک بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بەهەر پاساوێک وەرنەگیرێت (نەبونی شوێن، نەبونی تایبەتمەندی، نەبونی پەڕاوی لێکۆڵینەوە یان هەر پاساوێکی تر) و گیان لەدەست بدات، نەخۆشخانەکە و ستافە پەیوەندیدارەکەی بەرپرسیارێتی تەواوی یاسایی و سزاییان دەکەوێتە سەر تا ئاساتی داخستنی نەخۆشخانەکە سزا دەدرێن.
ماددەی (٤) لە یاساکە جەخت دەکاتەوە کە چارەسەر مافی هەموانە بەبێ جیاکاری. وەرنەگرتنی حاڵەتی فریاکەوتنی برینداری، "کەمتەرخەمییەکی کوشندەیە."
بەپێی یاساکە، هەر پێشێلکارییەک یان کەمتەرخەمییەک لە پاراستنی ژیانی نەخۆش، ستافەکە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی توندی یاسایی و کارگێڕی دەکاتەوە.
وێنەکان: بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٠
