ئهمڕۆ ههینی، تهرمی دو گهنج له گهڕهكێكی ههولێر به كوژراوی دۆزرانهوه. پۆلیسی دهڵێت، هەردوکیان برا بون، یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشتوە و پاشان خۆیشی کوشتوە.
ئاوێنه: موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای پارتی وت"یەکێک لە گەنجەکان لەدایکبوی ساڵی 2007 بوهو سهعات 03:44ـی ئەمڕۆ برایەکی خۆی کوشتوە کە لەدایکبوی ساڵی 2005 بوه".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، وتیشی، دوای ئەوەی براکەی خۆی کوشتوە، گەنجەکە خۆیشی کوشتوە.
موقەدەم کیفاح ئاماژەی بەوەکرد، باوکی گەنجەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لە ئەرکدا بوە، ئەو کەسە تاوانەکەی بە چەکی باوکی کردوه.
لەبارەی هۆکارەکەیەوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: "لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەستیپێکردوەو هێشتا هۆکارەکەی نازاندرێ."