لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك، له زیندانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ پۆڵادی برای بڕیاریانداوه لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرن، تا ئاو کاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەیان بەدی دەکەن.
ئاوێنه: لاهور شێخ جه‌نگی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك له په‌یامێكدا وتی "هەشت مانگە دور لەهەمو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لەبەرئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردوە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز."
ئاشكراشیكردوه"بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین، تا ئاو کاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین."
لاهور شێخ جه‌نگی وتوشیه‌تی"بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەموان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتوەتەوە."