دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌فدی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و ئیسلام ئاباد و ده‌شڵێت، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆببێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشچونێك بۆ رێككه‌وتن بێته‌دی.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست رایگه‌یاند، جه‌ی دی ڤانس-ی جێگرم و ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر، وه‌كو وه‌فدی دانوستانكاری ئێمه له‌ڕێگه‌ن و له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا ده‌گه‌نه ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا ئێران بڕیاری نه‌داوه وه‌فدی دانوستانكاری خۆی بنێرێت بۆ پاكستان و ئه‌وه‌شی به‌ستۆته‌وه به مه‌رجی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی. به‌ڵام تره‌مپ به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی وتوه، پێویسته دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین و پێویستیشه له‌م قۆناغه‌دا كه‌س یاری نه‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بابه‌تی سه‌ره‌كی دانوستانه‌كان ته‌نیا یه‌ك شته كه قابیلی سازش نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێران واز له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بیرۆكه‌ی زۆر باشمان هه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كێ سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كات و پێمانوایه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی گونجاو‌دا ده‌كه‌ین.
تره‌مپ هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، ئاماده‌م بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران، ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشچونێك بۆ رێككه‌وتن بێته‌دی.