پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێم له وهڵامی لێدوانهكانی بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رایدهگهیهنێت، رێگه به دو ئیدارهیی نادهن و دهشڵێت، ئەگەر ئەمریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت، خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زو، ڕاستییەکەی بۆ هەمو لایەک ڕون دەبێتەوە."
ئاوێنه: پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێم، ئهمڕۆ دوشهممه، له لێدوانێكی نوسراودا رایگهیاند"لەمیدیاکانەوە، سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردوە کە هەرێمی کوردستان، دو ئیدارەییە و هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوه."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتێکی دەستوری دانپێدانراوی فیدراڵییەو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و ڕەنجی خەڵکی کوردستانە. هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبون بۆ بەدو ئیدارەییکردنی، بەڵام ڕێگە بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت."
پێشهوا ههورامانی وتوشیهتی "لەبارەی ئەو چەکانەی گوایە باس دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە بە لایەنێکی کوردی دراوە، سەرۆکی ئەو حزبە خۆی بێبەری دەکات و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات و لەڕاگەیاندنەکانییانەوە، خەریکی چەواشەکارین."
ئهوهشی وتوه "ئەگەر ئەمریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت، خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زو، ڕاستییەکەی بۆ هەمو لایەک ڕون دەبێتەوەو پێویست بەو هەمو چەواشەکارییە ناکات."
له كۆتاییشدا وتهبێژی حكومهتی ههرێم وتویهتی "سەرۆکی ئەو حزبە، مافی ئەوەی نییە لە جیاتی دەزگا فەرمییەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەڕێ بێت بەم شێوەیە، گومان لەسەر خۆی و دارو دەستەکەی لاببات."
دهقی لێدوانهكه:
لێدوانێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەمیدیاکانەوە، سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردوە کە هەرێمی کوردستان، دو ئیدارەییە و هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوە.
لای هەموان ڕونە حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتێکی دەستوری دانپێدانراوی فیدراڵییەو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و ڕەنجی خەڵکی کوردستانە. هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبون بۆ بەدو ئیدارەیی کردنی، بەڵام ڕێگە بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت.
لە بارەی ئەو چەکانەی گوایە باس دەکرێت لە لایەن ئەمەریکاوە بە لایەنێکی کوردی دراوە، سەرۆکی ئەو حزبە خۆی بێبەری دەکات و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات و لەڕاگەیاندنەکانییانەوە، خەریکی چەواشەکارین.
ئەگەر ئەمەریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت، خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زو، ڕاستییەکەی بۆ هەمو لایەک ڕون دەبێتەوە و پێویست بەو هەمو چەواشەکارییە ناکات.
سەرۆکی ئەو حزبە، مافی ئەوەی نییە لە جیاتی دەزگا فەرمیەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەرێ بێت بەم شێوەیە، گومان لە سەر خۆی و دار و دەستەکەی لا ببات.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان