به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێ‌زانین و قه‌ڵغانی كارمه‌ندی نمونه‌یی پێشكه‌شی كارمه‌ندێكی پۆلیس كرد کە بڕی (4300) دۆلاری لەگیرڤانی تەرمی کەسێکدا دۆزیوەتەوەو گەڕاندوێتەوە.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (2026/4/21)، عه‌میدی دكتۆر ئارام محه‌مه‌د ساڵح سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێ‌زانین و قه‌ڵغانی كارمه‌ندی نمونه‌یی پێشكه‌شی كارمه‌ندێكی بنکەی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە کرد، کە ناوی (پ4.پ/ كه‌یوان کازم رەزا محەمەد)ە، كه له(په‌یمانگای پزیشكی دادی سلێمانی) ئه‌رك ده‌بینێت، ته‌رمی كه‌سێك وه‌رده‌گرێت و پشكنین بۆ جل و به‌رگه‌كه‌ی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌نها خۆی بووه، به‌ڵام ستافی په‌یمانگاكه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه كه‌سی كۆچكردوو بڕی (4300) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێبووه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "ئه‌م كاره نمونه‌ی ده‌ستپاكی و ڕه‌وشتبه‌رزی ئه‌م كارمه‌نده‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پۆلیس ده‌رده‌خات، بۆیه له‌پای ئه‌م كاره‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ر سوپاس و پێ‌زانین و قه‌ڵغانی كارمه‌ندی نمونه‌یی پێشكه‌شی كارمه‌ندی ناوبراو كرد. هه‌روه‌ها دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، له‌ڕێگەی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕه‌وه بڕی پاره‌كه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كۆچكردوو كرایه‌وه".