دۆناڵد ترەمپ دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕێککەوتنێکی گەورە دەکرێت چونکە ئێران بژاردەی دیکەی لەبەردەمدا نییە، داوای لە تاران کرد ٨ ژن ئازاد بکات کە حوکمی لەسێدارەدانیان دراوە .
ئاوێنە: سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال، وێنەی ئەو ژنانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وا بڕیارە لەسێدارە بدرێن.
ترەمپ نووسیویەتی "بۆ سەرکردەکانی ئێران، کە بەم زووانە دەست بە دانوستان لەگەڵ نوێنەرانم دەکەن: زۆر پێزانینم بۆ ئازادکردنی ئەو ژنانە هەیە. دڵنیام ئەوان پێزانینیان بۆ ئەوە هەیە کە ئێوە ئەم کارەتان کرد، تکایە زیانیان پێ مەگەیەنن! سەرەتایەکی زۆر نایابو ناوازەو باش دەبێت بۆ دانوستانەکانمان!!!"

ئەو ژنە ئێرانیانەی خەریکە لەسێدارە دەدرێن و ترەمپ داوای ئازادکردنیان دەکات