كەشناسی هەرێم: بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت
  2026-04-22       142       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، كەشی ئەمڕۆ و سبەی بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەهەندێ کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکان. هەروەها لەکانی گەرماش بە (1 – 2 ) پلە بەرز دەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەهەندێ کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری. هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

كەشناسی لە بارەی كەشی سبەینێشەوە دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لەناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنوریەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری. و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×