بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ته‌واوه‌تی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه چاكبۆته‌وه، به‌هۆی شه‌ڕی ئێرانه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی پكشنینه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دو مانگ دواخستبو.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایگه‌یاند، به‌ته‌واوه‌تی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه چاكبومه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی شه‌ڕی ئێرانه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی پكشنینه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دو مانگ دواخستبو، تاوه‌كو رژێمی ئێران دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و نه‌قۆزێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده له‌ماوه‌ی جه‌نگدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکیی فەرمی کە ئه‌مڕۆ هەینی لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیله‌وه بڵاوکراوەتەوە، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرکەوتو بۆ قۆناغی سەرەتایی شێرپەنجەی پرۆستات، تەندروستییەکی باشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ یەکەمجاره بۆ رایگشتی ئاشكراده‌كرێت.
راپۆرتی ساڵانه‌ی ته‌ندروستیی نه‌ته‌نیاهو كه له 20ی نیسانی 2026 ده‌رچوه، ده‌ڵێت، نه‌ته‌نیاهوی تەمەن 76 ساڵ، سەرەتا لە 29ی کانونی یەکەمی 2024دا نەشتەرگەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی گەورەبونی پرۆستاتی پاك ئه‌نجامداوه. نەشتەرگەرییەکە كه لە سەنتەری پزیشکیی "هه‌داسا" ئەنجامدراوه، بە "سەرکەوتو و بێ گرفت" وه‌سفكراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، دواتر له پكشنینی رۆتینی ئێم ئاڕ ئای-دا، گرێیه‌كی گوماناویی زۆر بچوک کە قەبارەکەی کەمتر لە یەک ملیمەتر بوە لە پرۆستاتیدا دەرکەوتوە. پشکنینە دەستنیشانکارییەکانی دواتر بونی شێرپەنجەی پرۆستاتیان لە قۆناغی سەرەتاییدا پشتڕاستکردۆتەوە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی.
نه‌ته‌نیاهو ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا وتی"بڕیارم دا بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە دوابخەم بۆ ئەوەی لە ترۆپكی شەڕەکەدا دەرنەچێت و لەلایەن ئێرانەوە نه‌قۆزرێته‌وه بۆ پڕوپاگەندە. ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم کە تەندروستیم باشەو لە دۆخێکی جەستەیی نایابدام دوای چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پرۆستات لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدا کە بەتەواوه‌تی ریشه‌كێشكراوه."
پڕۆفیسۆر ئه‌هارون پۆپۆڤزه‌ر سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ره تیشكییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆی كردوه له سه‌نته‌ری هه‌داسا. ئه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، "چەند مانگێک لەمەوبەر، وەک بەشێک لە پشکنینێکی ڕۆتینی، بارستەیەکی 0.9 سانتیمەترمان دۆزییەوە کە دەرکەوت شێرپەنجەی پرۆستاتە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە نه‌ته‌نیاهو "پشکنینێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی" بۆ کراو دەرکەوت نەخۆشییەکە لە "قۆناغێکی زۆر سەرەتایی"دایە.
پرۆفیسۆره‌كه وتوشیه‌تی، نه‌ته‌نیاهو "دو مانگ و نیو لەمەوبەر چارەسەرێکی مۆدێرن و تایبەتی لە سەنتەری پزیشکیی هەداسا وەرگرتوە،" وتوشیه‌تی، "دەتوانین لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەم پشکنینانە بڵێین کە نەخۆشییەکە نەماوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، چارەسەرەکە "بەتەواوه‌تی سەرکەوتو بوە"، و لەناوچونی تەواوەتی گرێیه‌كه لە ڕێگەی وێنەگرتنی تیشکی و پشکنینە تاقیگەییە دواترەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە.