حكومه‌تی هه‌رێم: 809 هێرش كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێم و 20 كه‌س شه‌هید بون
  2026-04-25       195       

حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه‌ 809 هێرشی درۆنی و موشه‌كی كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیانه‌وه‌ 20 كه‌س شه‌هیدبون و 123 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

ئاوێنه‌: فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری هێرشه‌ درۆنی و موشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ئاشكراكرد.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ 28ی شوباته‌وه‌ تاوه‌كو 20ی نیسانی 2026، 809 هێرش كراونه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ئاكامی هێرشه‌كاندا 20 كه‌س شه‌هیدبون و 123 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی زیانی ماددی به‌ر ماڵ و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتوە.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌، زیانه‌ ماددییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

- پارێزگای هەولێر 726 هاوڵاتی زیان بە ماڵ و خانو و ئۆتۆمبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتوە.

- پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە 24 هێرشدا بۆ سەر شوێنی سڤیل دەیان هاوڵاتی زەرەرمەند بون.

- پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 13 جار هێرشکراوەتە سەر کۆمپانیای کەرتی تایبەت و زیان بە ماڵی هاوڵاتیان گەیشتوە.

- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 35 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە ماڵ و خانو و ئۆتۆمبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتوە.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×