شارهزایهكی بواری كهشناسی رایدهگهیهنێت، له دوای نیوهڕۆی سبهی یهكشهممهوه شهسته باران و تهرزه و ههوره بروسكهی بههێز له كات و شوێنی جیاجیا له ههرێمی كوردستان دهستپێدهكات.
ئاوێنه: ئاراس جهبار، شارهزای بواری كهشناسی له راگهیهندراوێكدا وتی، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی شێداری گەرم و کاریگەری بارستە هەوای ساردی چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا، ئەمڕۆ شەممە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە هەندێ ناوچەی رۆژئاوا و ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەگەری دروستبونی هەوری سوپەرسێل و بارینی بەهێزی تەرزە و باران ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزە بەقەبارەی گەورە و دروستبونی لافاو لەهەندێ شوێندا.
ئاماژهی بهوهشداوه، سبەی یەکشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیرییە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەشوێن و کاتی جیاوازدا شەستە باران و هەورە بروسکەی بەهێزی کورتخایهن دروستدەبێت لەگەڵ هاتنە خوارەوەی تەوژمی بەهێزی با لە کەڵەکە هەورە گەورەکان لەهەندێ شوێندا.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو ناجێگیرییە لەکەش و بەرگەهەوا زیاتر ئەبێت و لەسەرجەم ناوچەکان لە گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەرین و سۆران و زاخۆ بەشێوەی ناوبەناو ئەگەری چالاکبونی هەورە بروسکەی بەهێز و شەستە باران و تەرزە ئەبێت و لەهەندێ شوێندا بەهۆی بەهێزی تاوە تەرزە و بارانەکانەوە ئەگەری بەرزبونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 5 پلە نزمدەبنەوە .
ئهوهشی وتوه، بۆ رۆژی دوشەممەش تاوە باران و تەرزەی بەخوڕ و هەورە بروسکە لەکات و شوێنی جیاجیا بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، بەگشتی لەکاتەکانی ئێوارەی دوشهممه کاریگەری لاواز ئەبێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە، بەڵام بەلاوازی کاریگەری حاڵەتەکە بۆ رۆژانی سێشەممەو چوارشەممهو پێنجشەممە بەردەوامی ئەبێت و زیاتر لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری دروستبونەوەی هەورە بروسکە و تاوە باران و تەرزە ئەبێت زیاتریش لەناوچە کوێستانی و شاخاوییەکان.