ئاوێنە دواین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی ٤ ئاشكرا دەکات
  2026-04-25       439       

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دواین پێشهات لەسەر مووچەی مانگی ٤ی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەرێم هاوشێوەی مانگی پێشوو بۆ ناردنی مووچە لەگەڵ بەغدا لەسەر مەقاسە رێکدەکەون، بەمەیش هەواڵەکان ئومێد بەخشن کە مووچە دواناکەوێت".

 

ئاوێنە: جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانێکدا بە ئاوێنەی راگەیاند "ناردنی مووچە کەوتووەتەوە سەر هەرێم کە لیست و داهاتی ناوخۆ دوانەخەن، چونکە گاز لەرێگەی بۆری هەرێمەوە بەردەوامە".

ناوبراو باس لەوەدەکات کە مانگی پێشوو هەرێم وتویەتی بە عێراق؛ پارەیان نییە تەواوی داهاتی ناوخۆ بنێرن و لەسەر "مەقاسە رێککەوتوون"، هەربۆیە ئەو لەو باوەڕەدایە کە ئەم مانگەش بەوجۆرەیە دەبێت.

جەمال کۆچەر 'مەقاسە' روندەکاتەوە و دەڵێت "مەقاسە ئەوەیە؛ مووچەی هەرێم لە بەغدا ٩٥٦ ملیار دینارە و هەرێمیش بۆ داهاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینارە، بەنمونە هەرێم ناتوانێت ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت تەنیا ٥٠ ملیار دەنێرێت، بەغدا لەلای خۆیەوە ئەو ٥٠ ملیارە دەبڕێت لە بڕە سەرەکیەکە (٩٥٦ ملیار دینار) و مووچەکە دەنێرێت".

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد کە تاوەکو ئێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ لە عێراق دەستیپێنەکردووە، وتیشی "هەرێم لەکاتی خۆیدا لیست و داهات بنێرێت عێراقیش زوو تەمویلی مووچە دەکات. من پێموانییە مووچە بفەوتێت و دوابکەوێت".
 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×