كه‌شناسی: باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت
  2026-04-26       144       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیاكان و سبه‌ینێش لە چه‌ند ناوچه‌یه‌ك باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌بێت. 

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هەولێر ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە  بەتایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌ پارێزگای سلێمانی ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێكکات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێك ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، له‌ پارێزگای دهۆک ئاسمان بە گشتی لە ئێستادا لە سنوری ئەو پارێزگایە (کاتەکانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنوریەکانی باکوری رۆژئاواو بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانی ئەو دەڤەرە هەیە، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، له‌ پارێزگای هەڵەبجە ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆدا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان ئەگەری بارانبارین هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری کورت خایەن لەگەڵ هەورە تریشقە.

په‌یوه‌ست به‌ به‌ پارێزگای كه‌رکوک، كه‌شناسی رونیكردوه‌ته‌وه‌، ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەورە لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رونیكردوه‌ته‌وه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لەم ناوچانە سنوری پارێزگای هەولێر پیرمام شه‌قلاوە هەریر  باران و هەورە تریشقەش دەبێت، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ بەشێک لە ئیدارەی سۆران پاشان بۆ شارۆچکەی کۆیە تەقتەق پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە پارێزگای که‌رکوک و ئیدارەی گەرمیان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×