خەزال‌و ژاوەژاو‌!
  2026-04-26       422       
خەزال مەولایی

سەردار محەمەد

 

چ بەدبەختییەکە لەوڵاتێکی وەک ئێران لەدایکبیت‌و ژن بیت!

ژن بیت‌و کوردیش بیت!

واتە هاوڵاتییەکی دڵشکاوی لەپلە دوو واوەتریش بیت!

ئنجا دەربەدەرو ئاوارەش بیت‌...

لەزڕگوێزەڵەو سورداش، چنگەکڕێ بکەیت بۆ "مانەوە" لەم ژیانە نەفرەتییەداو هێشتا ئەو مافەشت پێڕەوا نەبینرێ‌‌و ئێوارەیەک ئێران درۆنێک بنێرێ‌و لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، گوڵی ژیانت هەڵوەرێنێت!

لەدوا ساتەکانیشدا، بەدەم ئازارەوە بتلێیتەوەو دکتۆرەکان برینەکەت تیمار نەکەن!

بەڕاست ئەگەر خوێندن‌و پەروەردەو (دکتۆریی)‌ یارمەتیمان نەدات وەک مرۆڤ گەشە بکەین‌‌و ئەخلاقی پیشەیی وا داڕمێت کە دکتۆریی کورت بێتەوە بۆ پارە ماشینەوە، ئیتر چ بەهایەکی دەمێنێ؟!

خۆ بەعسییەکان‌و نازییەکانیش باشترین دکتۆرو کارامەترین زانایان هەبوو، بەڵام کە لەمرۆڤ بوون داماڵران‌، ژوورەکانی غازی هۆڵۆکۆست‌‌و چەکی کیمیاویی هەڵەبجەیان دروستکرد!

بەدبەختی خەزال هەر بەمەوە ناوەستێ‌.

ئەو چەند لەژیاندا دڵشکاو بوو، دوو هێندەش لەگیانسپاردنیدا بەدبەخت‌و دڵشکاوتر بوو!

خەزال دەبێت بەقوربانی‌و ئیتر لێرەوە ژاوەژاو دەستپێدەکات:

خەڵکی ئێمە بەهیچ شێوەیەک هاوسۆزی تۆ نییە، تەنها ئەوکاتە نەبێت کە وەک "قوربانی" دەتبینێت‌!

رەنگە دواتریش خۆزگە بەوە بخوازن کە "ئاخ دە پانزە غەزالی تریشمان هەبوایە"!

ئیتر هەرچی هەڵئەسێ‌و گیان لەدەستدانی غەزال بۆ مەبەستێکی تایبەت بەکاردەهێنێ.

شرۆڤەکارانی سۆشیال میدیا کێبڕکێیانە کە کامیان دڵسۆزیی خۆیان جوانتر نمایش بکەن‌.

نوسەران وتاری "شۆڕشگێڕانە" دەنووسن، بۆ ئەوەی بۆمان بسەلمێنن کە خاوەنی چ هەستێکی ئینسانی‌و نیشتمانپەروەری بەرزن‌و هەمیشە پێشەنگن بۆ ناڕەزایی دەربڕین! (بەڵام بەئۆنلاین)

بۆ کۆمەڵێک لەمیدیا‌و پەیج‌و پەیجەوانیش، گیان لەدەستدانی خەزال دەرفەتە تا داخی دڵیان بە"سلێمانی" بڕێژن، بۆنەیەکیشە بۆ ئەوەی فڵانی تیا دابەزێنن‌و فیساری پێ بەرز بکەنەوە!

کورد بەردەوام لەژاوەژاوێکەوە دەچێت بۆ ژاوەژاوێکی تر، بەبێ ئەوەی ژاوەکانیشی هیچ گۆڕانکارییەک دروستبکات!

کورد نەدەزانێت چۆن بەرگری لەخۆی بکات، نەدەزانێت چۆن یەکبگرێت، نەدەزانێت چۆن ئازارو تراژیدیاکانی بگۆڕێت بۆ سەرچاوەی بەرپرسیارێتی‌و هێز بۆ داهاتوو!

بەدبەختی خەزالیش لەوەدایە ئەم هەموو ژاوەژاوەی کە دوای گیان لەدەستدانی دروستبوو، تەنها چەند رۆژێک دەخایەنێت، تا ئەو کاتەی رووداوێک یان گرتەیەکی تیکتۆک‌‌و مانشێتێکی نوێ، ژاوەژاوێکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت‌و ئیتر دیمەنی دڵتەزێنی خەزال تەواو تەواو لەهزرو مێشکی هەمووماندا کاڵ دەبێتەوە، هەموومان خەزال لەبیر دەکەین، تەنانەت لەبیریشمان دەچێت کێ‌و چی‌ کوشتی!

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×