به‌هۆی روداوی هاتوچۆ خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه، رۆژێك ماته‌مینی له كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراو له‌مه‌وداش رێگه به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر نادرێت به رۆژ بچنه نێو شاره‌كه.
ئاوێنه: پارێزگای كه‌ركوك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا كه سبه‌ی دوشه‌ممه، له كه‌ركوك ماته‌مینی ده‌بێت وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ قوربانیانی روداوی هاتوچۆكه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركوك.
هه‌روه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك و هاتوچۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه كه له‌مه‌ودا له سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه تاوه‌كو 12ی شه‌و رێگه نه‌ده‌ن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بچێته نێو شاری كه‌ركوك.
به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان له روداوه‌كه‌دا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری كه‌ركوك و رێبوار ته‌ها، جێگری پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مشه‌و بریندارانی روداوه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاره‌كه به‌سه‌ركرده‌وه.
پارێزگاری کەرکوک لە کاتی بەسەرکردنەوەی برینداران رایگەیاند: ئێمە ئامادەین ئەو بریندارانەی دۆخی تەندروستییان پێویستی بە چارەسەرە ڕەوانەی توركیا بکەین ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ جێگری یەکەمی پارێزگار ڕێبوار تەها و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک.