ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاشكرایكرد، له روداوی هاتوچۆ خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاره‌كه‌دا، 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 27 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له شه‌قامی ده‌روازه‌ی كه‌ركوك، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری چیمه‌نتۆ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو له ئه‌نجامدا روداوێكی هاتوچۆی خوێناوی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌رجان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا 6 كه‌س كه له روداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی پزیشكی دادی كراون و 26 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.
هاوكات عه‌مید حسام خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی كه‌ركوك به میدیای ره‌سمی عێراقی وتوه، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه 24 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگه‌یشتوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تیمه‌كانیان توانیویانه به‌زویی ئه‌و ئاگر كۆنترۆڵ بكه‌ن كه له چه‌ند ئۆتۆمبێل كه‌وتۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتییانه رزگاربكه‌ن كه به‌هۆی سه‌ختی روداوه‌كه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا گیریان خواردبو.