توانج‌و گاڵتەی شا چارڵز لەگەڵ ترەمپ
  2026-04-29       591       
ترەمپ و شا چارڵز

شا چارڵزی سێیەم لەئاهەنگێکدا لەکۆشکی سپی قسەیەکی توانج ئامێزو گاڵتەی بەدۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 

ئاوێنە: لە میانی وتارەکەیدا، شا چارڵز لێدوانێکی پێشووی ترەمپی وەبیرهێنایەوە کە وتبووی "ئەگەر ئەمریکا دەستوەردانی لەجەنگی جیهانی دووەمدا نەکردایە، ئێستا ئەوروپا بەزمانی ئەڵمانی قسەی دەکرد"، پێش ئەوەی بەپێکەنینەوە وەڵامی بداتەوە، وتی "ئەگەر ئێمەش نەبوایە، ئێوە بەفەرەنسی قسەتان دەکرد".

وەک بیرهێنانەوەو ئاماژەیەکی مێژوویی لەڕکابەریی ئینگلیز و فەرەنسی لەسەر ئەمریکای باکوور پێش سەربەخۆیی ئەمریکا، ئەمەش بیرهێنانەوەی ڕۆڵی بەریتانیا بوو لەداڕشتنی ناسنامەی زمانەوانی ئەمریکادا.

ئەمە تاکە کۆمێنت نەبوو؛ شا چارڵز نوکتەی خستە ناو وتارەکەیەوە، دەستی خستە سەر ڕووداوە مێژووییەکانی وەک ئاهەنگی چای بۆستن و تەنانەت دیزاینکردنەوەی کۆشکی سپی، لە وتارێکدا کە سیاسەت و مێژوو و ژیری دیپلۆماسی تێکەڵ کرد.

ئەم قسەو باسە سەرەڕای توانج‌و گاڵتەئامێزیی، ڕەنگدانەوەی لایەنێکی "دیپلۆماسی نەرم"ە، کە هەندێکجار نوکتە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندی قووڵ و تایبەتی نێوان لەندەن و واشنتۆن بەکاردەهێنرێت.

 لە ڤیدیۆی هاوپێچدا بینەری قسەکانی بن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×