ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ساسان ئازادوار، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی راگه‌یاند.
ئاوێنه: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، رایگه‌یاند، ساسان ئازادوار، ته‌مه‌ن 21 ساڵان، كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له ئه‌سفه‌هان ده‌ستگیركرابو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له سێداره دراوه.
به‌قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، ساسان له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی، به به‌رد و خشت هێرشی كردۆته سه‌ر پاسێكی هێزه ئه‌منییه‌كان.
پێشتر دادگای شۆڕش له ئه‌سفه‌هان ده‌رچونی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و گه‌نجه به تۆمه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رژێم و روخاندنی حكومه‌ت، راگه‌یاندبو.
پێگه‌ی دادبان، كه پێگه‌یه‌كی پارێزه‌رانی ئێرانه، ره‌خنه‌ی له جێبه‌جێكردنی سزاكه گرتوه‌و رایگه‌یاندوه، له‌ڕوی یاساییه‌وه ساسان ئه‌گه‌ر دانپێدانانیشی هه‌بوبێت، ئه‌وا سزای له‌سێداره‌دان نایگرێته‌وه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكاو ئێران له‌گه‌ڵ ئێران، پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته، زیاتر بوه.
له رۆژانی دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه، ئێران ژماره‌یه‌ك له دسه‌تگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی له‌سێداره‌داون.