حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، ئێران به چوار درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر نزیك كه‌مپ و باره‌گاكانیان له سنوری كۆیه.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، چەند ساتێک پێش ئێستا کۆماری ئیسلامی بە چوار دڕۆنی خۆتەقێن موچە و مەزرای خەڵکی سێڤیلی باشوری کوردستان و نزیک لە بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حیزبه‌كه‌مانی کردە ئامانج.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به زیانه‌كان نه‌داوه‌و وتوشیه‌تی، لە سەرەتای دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران تاکو ئێستا زیاتر لە 110 هێرشی دڕۆنی و موشەکی کراوەتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له باشوری كوردستان.