میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه، تاران ده‌قی نوێترین پڕۆژه پێشنیاری خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راده‌ستی پاكستان كردوه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی ئێران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڵاویكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، ده‌قی نوێترین پڕۆژه پێشنیاری خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راده‌ستی پاكستان كردوه وه‌كو نێوه‌ندگیر.
میدیای ره‌سمی ئێران ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه پێشنیاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه. به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی، كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌وله‌ویه‌تی تارانه له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.