دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین له هه‌فته‌ی داهاتودا له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به پێگه‌ی پی بی ئێس نیوزی وت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بیكه‌ن، گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت.
تره‌مپ وتیشی، هه‌ست ده‌كات ئه‌مریكا نزیكه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بگاته رێككه‌وتن، "به‌ڵام پێشتریش ئه‌و هه‌سته‌م هه‌بوه، بۆیه با بزانین چی روده‌دات."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌دوریشی زانیوه وه‌فدی خۆی بنێرێت بۆ دانوستان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ره‌نگه به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ چین له هه‌فته‌ی داهاتو، له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێموایه ده‌ره‌فتێكی گه‌وره هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئه‌گه‌ر كۆتایی پێ نه‌هێنرێت، له‌سه‌رمانه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بۆردومانكردنیان به‌چڕی.