برێت بایر، بێژەری کەناڵی فۆکس نیوز دوای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، باسی لهوهكردوه، ترهمپ وادەیهكی یەک هەفتەیی بە ئێران داوە بۆ واژۆکردنی پێشنیازی ئاشتی ئەمریکا، كه كۆتاییهاتنی ههمیشهیی به شهڕ و ههڵگرتنی سزاكانی سهر ئێران له خۆدهگرێت.
ئاوێنە: برێت بایر لە میانی بهرنامهیهكدا رونیكردهوه، "پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەو ماوەیە كه داویهتی به ئێران، ترهمپ پێیوایە پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا هەمو شتێک یەکلایی بکرێتەوە".
ئەو قسانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترهمپ رۆژی چوارشەممە راگرتنی کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادی راگەیاند و بە ئاماژەدان بە پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.
ههروهها ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویكردهوه، کۆشکی سپی پێیوایە ئەمریکا و ئێران بەمزوانە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی و 14 خاڵیی واژۆ ده کەن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، یاداشتەکە بریتییە لە:
* راگەیاندنێک بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لە ناوچەکەدا.
*دەستپێکردنی ماوەی دانوستانی 30 ڕۆژە سەبارەت بە رێککەوتنێکی ورد بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.
* سنوردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
* هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا و ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی بلۆككراوی ئێران.
هەروەها ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات کە لە ماوەی 30 ڕۆژدا، سنوردارکردنی ئێران بۆ گواستنەوەی کەشتی لە رێگەی گەروەکە و گەمارۆی دەریایی ئەمریکا وردە وردە کەم دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی بێناوەوە بڵاویکردوەتەوە، تاران تاهوهكو ئێستا وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە و ئەو ڕەشنوسە کۆمەڵێک بڕگەی "قبوڵنەکراو"ی تێدایە.
ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، ئەو یاداشتەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە، بە "زیاتر لیستی خواستەکانی ئەمریکا نەک لیستێکی واقیعی" وەسف کرد.
لایخۆیەوە، ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبهتی خۆیهوه هەڕەشەی لە ئێران کرد کە ئەگەر تاران بە رێککەوتنەکە ڕازی نەبێت، "لە ئاستێکی زۆر بەرزتر و چڕیی پێشوتر" بۆردومانەکان دەستپێدەکاتەوە.
شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکە لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و ئاگربەستێکی ناسک لە 8ی نیسانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.