وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران لێدوانێكی ره‌سمی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئه‌مریكاو وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: ئیبراهیم زولفه‌قاری، وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكی نوسراودا وتی، سوپای ئه‌مریكا به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، یه‌ك كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی كرده ئامانج كه به‌ڕێوه‌بو له ئاوه كه‌ناراوییه‌كانی به‌نده‌ری "جاسك"ی ئێرانییه‌وه به‌ره‌و گه‌روی هورمز و هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كی دیكه‌شی له كاتی چونه نێو گه‌روی هورمز له به‌رامبه‌ر به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات كرده ئامانج و هاوكات هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به هاوكاری هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه له به‌نده‌ری خه‌میر، سیریك و دورگه‌ی قشم.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌و هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی گه‌روی هورمز و باشوری به‌نده‌ری چابه‌هار و زیانی به‌رچاویان پێگه‌یاندن.
وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا هۆشداری داوه‌ته‌وه ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كه ئێران بێ هیچ دودڵییه‌ك وه‌ڵامی توندی بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌بێت.