دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردویان بۆ سه‌ر ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كان وه‌ڵامدانه‌وه بون و "زللھه‌یه‌كی سوك" بون له‌و وڵاته‌یان داوه به‌ڵام ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا بۆ ئه‌ی بی سی نیوز، وتی، هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی وڵاته‌كه‌ی بۆ سەر ئێران وه‌ڵام بون بۆ هێرشی ئێران و تەنیا "زلـلەیەکی سوک" بون.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه كرد، سێ كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا به سه‌ركه‌وتویی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەردەوامە و لە بواری جێبەجێکردندایە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردو قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبا ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشییان كردۆته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌وانه دورگه‌ی قشم، به‌نده‌ری خه‌میر و جاسك و هه‌روه‌ها له‌نزیك گه‌روی هورمز هێرشیان كردۆته سه‌ر دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی. قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا وتیشی، له‌وه‌ڵامدا هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی گه‌روی هورمز و باشوری به‌نده‌ری چابه‌هارو زیانی به‌رچاویان پێگه‌یاندون.
پاش ئه‌وه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان پاش ئه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به درۆن موشه‌ك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، له به‌رگریكردن له‌خۆیاندا هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له ئێران.
سێنتكۆم جه‌ختی كردۆته‌وه كه كه‌شتییه‌كان له هێرشه‌كاندا به‌رنه‌كه‌وتون. سێنتكۆم وتویه‌تی، ئێران به درۆن و به‌له‌می بچوك هێرشی كردۆته‌وه سه‌ر كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی تراكستۆن، میسن و رافائیل پرالتاو له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانیان چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیران له‌نێویاندا شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێرانیان كردونه‌ته ئامانج.