مه‌زاهیر حسێنی، به‌رپرسی پرۆتۆكۆلی نوسینگەی رابەری باڵای ئێران، ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌موچاوی موجته‌با خامنه‌یی له بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكادا بریندار بوبێت و ده‌شڵێت، برینه‌كانی به‌ره‌و ساڕێژبون ده‌چن و ته‌ندروستی ته‌واو باشه.
ئاوێنه: مه‌زاهیر حسێنی، به‌رپرسی پرۆتۆكۆلی نوسینگەی رابەری باڵای ئێران، له‌میانی به‌شداریكردنی له یه‌كێك له گردبونه‌وه‌كانی پشتیوانانی رژێمی ئێران‌دا، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و باسی له برینه‌كانی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران كرد.
ئه‌و وتی، له بۆردومانه‌كه‌ی یه‌كه‌م رۆژی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی رێبه‌رایه‌تی له ئێران، موجته‌با خامنه‌یی برینداربو و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، به‌وهۆیه‌وه پشتی، ئه‌ژنۆ، پشتی گوێچكه‌ی كه‌مێك برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، برینه‌كه‌ی پشتی ساڕێژبوه‌و ئه‌ژنۆیشی به‌م زوانه چاك ده‌بێته‌وه‌و ته‌ندروستی ته‌واو باشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌فته‌ی رابردو یه‌كێك له خۆشه‌ویستان چاوی پێی كه‌وت، ئه‌و شته‌ی دوژمنان له‌باره‌ی بونی برین له ده‌موچاوی باسی ده‌كه‌ن، راست نییه. ته‌نیا یه‌ك برینی بچوك له پشتی گوێچكه‌ی هه‌یه، كه به‌هۆی به‌ستنی مێزه‌ره‌وه دیار نییه‌و چاره‌سه‌ركراوه.
به‌قسه‌ی مه‌زاهیر حسێنی، دوژمن ده‌یه‌وێت وێنه، ڤیدیۆ یاخود هه‌ر جۆره دیكۆمێنتێكی دیكه‌ی موجته‌بای ده‌ستبكه‌وێت تاوه‌كو له‌دژی بجوڵێته‌وه.
ئه‌و به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت "ئارامتان هه‌بێت، موجته‌با له كاتێكی گونجاو‌دا دێته ناوتان و قسه بۆ هه‌موتان ده‌كات."