بەریتانیا ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنی هەرجۆرە ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، کەشتییەکی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وت "جێگیرکردنی پێشوەختەی کەشتی دراگۆن گەرەنتی ئەوە دەکات کە بەریتانیا، وەک بەشێک لە هاوپەیمانییەکی فرەنەتەوەیی هاوبەش لەگەڵ فەڕەنسا، لەکاتی پێویستدا بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەرووەکە ئامادە بێت".
جگە لەوەش، بەریتانیا و فەڕەنسا مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاندبوو کە پلانە سەربازییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە قۆناغی کۆتاییدان و ئەم ئەرکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی بازرگانی لەم ڕێڕەوە گرنگەدا.
هاوکات وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا وتیشی "ناردنی ئەم کەشتیانە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانیی بازرگانی و دوای کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان، پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین دەکات".