رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، داخوازییه‌كانی واشنتۆن به‌دیناهێنێت.
ئاوێنه: رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، بڵاویكرده‌وه، ئێران بە فەرمی وەڵامێکی چەند لاپەڕەیی بۆ پێشنیارەكەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگ ناردوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەڵامه‌كه‌ی ئێران داخوازییه‌كانی ئەمریکا بۆ گەرەنتیدان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییه‌كه‌ی و یۆرانیۆمی پیتێنراوه‌كه‌ی بەدیناهێنێت.
به‌پێی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئێران پێشنیاری کۆتاییهێنان بە جه‌نگ و کردنەوەی گەرووی هورمز كردووە بەشێوەی قۆناغ به قۆناغ هاوکات لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه.
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، ئێران پێشنیاری دابه‌زاندنی ئاستی به‌شێك له یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی و گواستنەوەی ئەوی تری كردوە بۆ وڵاتێکی تر جگە لە ئەمریکا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئێران داوای گەرەنتی كردوە بۆ گەڕانەوەی یۆرانیۆمی گواستراوە ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا.
هه‌روه‌ك به‌پێی رۆژنامه‌كه، ئێران ئامادەیی دەربڕیوە بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەرجێک ماوه‌كه‌ی لە 20 ساڵ كەمتر بێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌روه‌ها ئێران ئێران هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رەتكردۆته‌وه.