فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبونی چوار هه‌فته به‌سه‌ر ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌ی كه خستویانه سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، هێشتا گه‌مارۆكه به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"چوار هەفتە لەمەوبەر، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا-سێنتكۆم دەستیکرد بە جێبەجێکردنی گەمارۆ لەسەر ئەو کەشتیانەی کە به‌ره‌و بەندەرەکانی ئێران ده‌ڕۆن یان به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رده‌چن."
وتوشیه‌تی"تا ئەمڕۆ، هێزەکانی ئەمریکا ڕێڕەوی 67 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، ڕێگەیشیان بە تێپەڕبونی 15 کەشتیی هاوکارییە مرۆییەکان داوەو 4 کەشتیشیان پەکخستون بۆ گه‌ره‌نتیكردن پابه‌ندبون به رێكاره‌كان."
سێنتكۆم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەماوه‌كانی پێشوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، هێزەکانی سێنتکۆم دڵنیاییان دا له گەڕاندنه‌وەی 2 کەشتیی بازرگانی بۆ پابەندبون بە گەمارۆکە، ئەوەش دوای پەیوەندیکردن پێیانەوە لە ڕێگەی په‌یوه‌ندیی لاسلكی و پێدانی هۆشداری له رێی ته‌قه‌كردن به چەکی سوک.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئەمەش بە ڕونی نیشانی ده‌دات كه جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.