ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین كۆبونه‌وه به‌رله‌وه‌ی تره‌مپ په‌كین جێبهێڵێت و كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بهێنێت. تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین تێڕوانینیان زۆر نزیكه له‌باره‌ی ئێران. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش ده‌ڵێت، ئێستا ده‌رگای دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كراوه‌ته‌وه‌و نابێت جارێكی دیكه دابخرێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هیچ پاساوێك نییه بۆ به‌رده‌وامبونی شه‌ڕی ئێران.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین، رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مریكا و ئێران بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی گشتگیر‌و هه‌میشه‌یی له نزیكترین كاتدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین وتوشیه‌تی، وڵاته‌كه‌ی دوپاتیده‌كاته‌وه كه گفتوگۆ و دانوستان باشترین رێگه‌ن و بژارده‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نییه، ئێستا ده‌رگای دانوستان كراوه‌ته‌وه‌و نابێت جارێكی دیكه ئه‌و ده‌رگایه دابخرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌بێت رێگه‌ی كه‌شتیوانی ده‌ریایی به‌زوترین كات بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگه‌وازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێكه‌وه پاراستنی سه‌قامگیریی هاتوچۆی ده‌ریایی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سه‌رۆكانی هه‌ردو وڵات گه‌یشتونه‌ته زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتنی نوێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر باس بكات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، شه‌ڕی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌بو روبدات، ئێستاش هیچ پاساوێك نییه بۆ به‌رده‌وامبونی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له زوترین كاتدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و ئێراندایه هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ته‌واوی جیهاندایه.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ له‌دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆبوه‌وه، رایگه‌یاند، هه‌ردو لایان "هه‌ست ده‌كه‌ن تێڕوانینیان زۆر نزیكه" له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران.
تره‌مپ وتی، تاوتوێی پرسی ئێرانمان كرد. هه‌ستێكی زۆر نزیك له یه‌كمان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه. ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌م جه‌نگه بێت. نامانه‌وێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت گه‌روه‌كان بكرێنه‌وه.
وتیشی، ده‌مانه‌وێت ئێرانییه‌كان كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنن، ئه‌م كارێكی شێتانه‌یه‌و جێی قبوڵ نییه و ناكرێت به‌رده‌وام بێت.
تره‌مپ هه‌روه‌ها وتیشی، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ چین زۆر نایاب بو. پێموایه ئه‌نجامی زۆر ئه‌رێنی هه‌بو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك رێككه‌وتنی بازرگانی نایابمان ئیمزاكردن كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵاتدان.
ورده‌كاری له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان باس نه‌كرد به‌ڵام پێشتر تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز رایگه‌یاند، چین رازی بوه به كڕینی 200 فڕۆكه‌ی بۆینگ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ رایگه‌یاند، بۆچونیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین زۆر نزیكه له‌باره‌ی ئێران، به‌ڵام سه‌رۆكی چین له لێدوانه كورته‌كانی ئه‌مڕۆیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان باسی له شه‌ڕی ئێران نه‌كرد.
شی وتی، له‌م دیداری لوتكه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی نوێ و به‌رهه‌مدارمان له‌نێوان وڵاته‌كانمان بونیادنا، به‌راستی ده‌كرێت ئه‌مه به روداوێكی مێژویی ناوبه‌رین.
هه‌روه‌ها تره‌مپ پێشتر به فۆكس نیوزی وت، شی چینپینگ خوازیاره بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئێران و كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز.