دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، لاری نییه له‌وه‌ی ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ رابگرێت، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ند بێت به‌وه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له چینه‌وه، له‌نێو فڕۆكه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.
تره‌مپ وتی، لاریم نییه له‌وه‌ی كه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ هه‌ڵپه‌سێرێت به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندبونێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌مه هه‌بێت له‌لایه‌ن تارانه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، تاوتوێی لابردنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا چینییانه ده‌كات كه نه‌وتی ئێرانی ده‌كڕێن و به‌م زوانه له‌وباره‌یه‌وه بڕیار ده‌دات.
تره‌مپ هه‌وره‌ها وتیشی، سه‌رۆكی چین جه‌ختی كرده‌وه كه دژی ئه‌وه‌یه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، هیچ به‌ڵێنێكم به سه‌رۆكی چین نه‌داوه له‌باره‌ی تایوان و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئێران داوای هیچ شتێكم لێ نه‌كردوه
وتیشی، داوام له سه‌رۆكی چین نه‌كرد گوشار بخاته سه‌ر ئێران له‌پێناو كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت و له هیچ دۆخێكیشدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نالوێت.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه سه‌رۆكی چین پشتیوانی له‌وه ده‌كات كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت و ده‌شیه‌وێت گه‌روی هورمز بكرێته‌وه.
وتیشی، ئه‌مریكا و چین، دو تاكه ده‌وڵه‌تن ده‌توانن ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی له‌ژێر زه‌ویدایه له ئێران بهێننه ده‌ره‌وه.