دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئەبو بیلال مینۆکی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی داعشیان لە نێجیریا كوشتوه‌و كه "كەسی دوه‌می داعشە لەسەر ئاستی جیهان".
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند "ئەمشەو، بە فەرمانی من، هێزە دلێره‌كانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی نێجیریا ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و پلان بۆ داڕێژراوی وردیان بە بێ کەموکوڕی جێبەجێ کرد بۆ لەناوبردنی چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە گۆڕەپانی جەنگدا."
تره‌مپ وتوشیه‌تی"ئەبو بیلال مینۆکی، کەسی دوەمی داعش لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابو دەتوانێت لە ئەفریقا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئێمە سەرچاوەمان هەبوە و بەردەوام ئاگاداری کارەکانی بوین. ئەو چیتر ناتوانێت گەلی ئەفریقا بتۆقێنێت، یان هاوکار بێت لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كردۆته‌وه "بە لەناوبردنی ئەو، ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەبن. سوپاسی حکومەتی نێجیریا دەکەم بۆ هاوبەشییان لەم ئۆپەراسیۆنەدا."