ئەردۆغان: بۆ داماڵینی چەک کارەکانمان خێرا کردووە
  2026-05-17       149       

سەرۆکی تورکیا باس لەوەدەکات کە دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی داماڵینی چەک، بەڵام "کەسانێک دژمانن".


ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی لە كازاخستان لەناو فرۆِكەكەیدا بە رۆژنامەنوسانی وت "دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەمان کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی داماڵینی چەک، راستییەکەش ئەوەیە، وەک چۆن کەسانێک هەبوون کە هەر لە سەرەتاوە بانگەشەیان بۆ دەکرد و ماندوو نەناسانە کاریان دەکرد بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، هەروەها کەسانێک هەبوون لێی ناڕازی بوون".

ناوبراو وتیشی "سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە رووبەڕووی دەبنەوە، پرۆسەکە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، ئێمە پێداگرین و ئەو کەسانە دڵخۆش ناکەین کە تورکیایەکی بێ تیرۆریان ناوێت، ئێمە ئیرادەمان هەیە و دەرفەتیان پێ نادەین".

ئەردۆغان دووپاتیکردەوە "نیەتمان پاكە و رێگاکەمان راستە و ئەنجامەکانمان ئەرێنی دەبێت، بێ گومان ئامانجی خۆمان کە 'تورکیایەکی بێ تیرۆر'ە، بە شكۆوە بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا سەردەكەوین".

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×