ئاژانسێکی نزیک لە سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، محەمەد باقر قالیباف کراوە بە نوێنەری تایبەتی ئێران لە چین.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی "فارس" کە نزیکە لە سوپای پاسداران بڵاوکردووەتەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران کرا بە نوێنەری تایبەتی ئێران لە چین. بەڵام پێش ناوبراو هەریەکە لە عەلی لاریجانی و عەبدولڕەزا ڕەحمانی ئەم بەرپرسیارێتییەیان لە ئەستۆ بووە.
هاوکات ئاژانسی "تەسنیم" کە ئەویش ئاژانسێکی تری نزیک لە سوپای پاسدارانە، ئاماژەی بەوەکردووە کە قالیباف لەم پۆستەدا وەک "هەماهەنگیکاری کەرتە جیاوازەکانی وڵات لە پەیوەندی لەگەڵ چین" کار دەکات.