جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران رایگەیاند، ئەگەر لە دامەزراوە نەوتییەکانیان بدەن، هێرش دەکەنەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتانی دۆست و دوژمن لە ناوچەکەدا.
ئاوێنە: حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران (پەرلەمان ئێران)، ڕایگەیاند "لە ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە شەڕی ئەگەریی داهاتوودا، ئێران هێرش دەکاتەسەر دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا".
وتیشی "ئەگەر بڕیار وابێت لە نەوتی ئێمە بدەن، دەبێت لە نەوتی ناوچەکە بدەین. چ ئەو وڵاتەی کە دۆستمانە، چ ئەو وڵاتەی کە بانگەشەی دۆستایەتی دەکات و، چ ئەو وڵاتەی کە بانگەشەی دوژمنایەتی دەکات".
بابایی وڵاتی ئیمارات خستە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی "دوژمنایەتی" دەکەن.