وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ درۆن له عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كران و تێكشكێندران.
ئاوێنه: توركی مالیكی، وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سێ درۆن له عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كراون تێكشكێندراون.
توركی مالیكی جه‌ختی كردۆته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌یه له كات و شوێنی گونجاوداو هه‌مو رێكارێكی ئۆپه‌راسیۆنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی سعودیه‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی و ئه‌وانه‌ی له سعودیه ده‌ژین.