دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده نییه هیچ سازشێك بۆ ئێران بكات له‌پاش دوایین وه‌ڵامی نائومێدكهری ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئاشتی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئێران ده‌زانێت به‌م زوانه چی روده‌دات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، رایگه‌یاند، ئه‌و كراوه نییه بۆ هیچ سازشێك بۆ ئێران، پاش ئه‌وه‌ی دوایین وه‌ڵامی نائومێدكهری ئه‌و وڵاته‌ی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئاشتی پێگه‌یشتوه.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران ده‌زانێت به‌م زوانه چی روده‌دات.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه له لێدوانه‌كه‌یدا كه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بوه، تره‌مپ وا ده‌ركه‌وتوه كه ده‌رگای به‌ڕوی پێشنیاره‌كه‌ی دوێنێی ئێران‌دا له‌باره‌ی دانوستانه‌كان داخستوه.
تره‌مپ له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی خۆیه‌وه كه وتبوی ئامادەیە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ قبوڵ بکات، وتی"من لە ئێستادا ئامادەی قبوڵکردنی هیچ شتێک نیم" به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر باس بكات.
ترەمپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی ئەو لە تاران "نا‌ئومێد" نییە، لە هەمان کاتدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئێران بە تەواوی ئاگادارە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت ئازار و زیانی زیاتریان پێ بگەیەنێت.
ترەمپ وتیشی: "دەتوانم ئەوەت پێ بڵێم کە ئەوان زیاتر لە هەر کاتێکی تر دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، چونکە دەزانن بەم زوانە چی ڕودەدات."
هه‌روه‌ها وتیشی "ئەمە دانوستانە. من نامەوێت گەمژە بم."
به‌رله‌وه ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس له زای به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه "ئێران پێشنیارێکی نوێکراوەی بۆ ڕێککەوتن له‌پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش کردوە، بەڵام کۆشکی سپی پێی وایە پێشنیاره‌كه پێشکەوتنێکی ئەوتۆی تێدا نییە و بەس نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."