٥ سیناریۆی ترسناک بۆ داهاتووی جەنگی ئەمریکا و ئێران (یەکێکیان چوونە ناوەوەی وڵاتانی کەنداوە بۆ ناو جەنگەکە)
  2026-05-19       316       

گۆڤاری "نیوزویک"ـی ئەمریکی پێنج سیناریۆی پێشبینیکراوی بۆ ڕێڕەوی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران خستووەتە ڕوو، ئەمەش لە سایەی زیادبوونی ئاماژەکانی هەرەسهێنانی ئاگربەستە فشۆڵەکە و گەڕانەوەی گرژییە سەربازییەکان بۆ پێشەوەی ڕووداوەکان.

ئاوێنە: بەپێی گۆڤارەکە، ئیدارەی ترەمپ بژاردە سەربازییە نوێیەکان بەدوور نازانێت، ئەمەش لە ناوەڕاستی ئەو پرسیارە زیاتربووانەی کە دەکرێن: ئایا ئێران سازش دەکات بۆ خۆلادان لە جەنگ؟ یان گرەو لەسەر کات و لاوازکردنی واشنتۆن لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە دەکات؟

سیناریۆی یەکەم: دەستپێکردنەوەی جەنگ بۆ سەپاندنی ڕێککەوتنێکی سنووردار

گۆڤارەکە پێی وایە یەکێک لە سیناریۆ هەرە پێشبینیکراوەکان بریتییە لە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی، بە مەبەستی ناچارکردنی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بە مەرجی باشتر.

نیوزویک دەڵێت، ڕەنگە کۆشکی سپی گورزێکی سەربازیی نوێ بوەشێنێت بۆ پاڵنانی تاران بەرەو پێشکەشکردنی سازش سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە یان ئازادیی کەشتیوانی، بە جۆرێک کە ڕێگە بە ترەمپ بدات سەرکەوتنی "دیپلۆماسیی زۆرەملێ" ڕابگەیەنێت.

بەڵام ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی کە هەڕەشەکەی ترەمپ بە وەشاندنی "گورزی توندتر" ڕەنگە ببێتە تاقیکردنەوەیەکی هەمیشەیی بۆ متمانەپێکراوی سیاسی و سەربازییەکەی، بەتایبەتی ئەگەر گورزەکان ئەنجامی یەکلاکەرەوەیان نەبێت.

سەرەڕای ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی و سنووردار سەبارەت بە پشکنینی ئەتۆمی یان کەشتیوانیی دەریایی، بەڵام گۆڤارەکە پێی وایە کێشە سەختترەکان، وەک هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە.

سیناریۆی دووەم: پاشەکشەی ئێران لەژێر فشاری ئابووریدا

سەبارەت بە سەقامگیرترین سیناریۆ، بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەوەیە کە ئێران بە ڕێککەوتنێک قایل بێت پێش ئەوەی جەنگ بە شێوەیەکی بەرفراوان دەست پێبکاتەوە. نیوزویک ئاماژە بەوە دەکات کە نێوەندگیرە هەرێمییەکان هەوڵی داڕشتنی دەرچەیەک دەدەن کە ڕێگە بە تاران بدات سازش بکات بەبێ ئەوەی لە شێوەی "خۆبەدەستەوەدەر"دا دەربکەوێت، لە بەرامبەر کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی سزاکانی ئەمریکا.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران لە زیادبووندان لەگەڵ بەردەوامی پەککەوتنی کەشتیوانی لە کەنداو و بەرزبوونەوەی نرخی وزە، ئەمەش قەیرانی ئابووری لە ناوخۆی وڵاتەکەدا قووڵتر دەکاتەوە.

لە بەرامبەردا، ترەمپیش ڕووبەڕووی فشاری ناوخۆیی دەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەرییەکەی لەسەر ئابووریی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول. گۆڤارەکە پێی وایە سەرکەوتنی ئەم سیناریۆیە پێویستی بە داڕشتەیەکە کە ڕێگە بە هەردوو لا بدات ئیدیعای بەدەستهێنانی دەستکەوت بکەن.

سیناریۆی سێیەم: جەنگێکی درێژخایەنی پڕتەوکەر (ماندووکەر)

نیوزویک پێی وایە واقیعترین سیناریۆی نەرێنی، گۆڕانی جەنگەکەیە بۆ دۆخێکی پڕتەوکەری درێژخایەن، کە تێیدا گورزەکانی ئەمریکا و وەڵامدانەوەکانی ئێران و پەکخستنی بەردەوامی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا تێکەڵ دەبن.

گۆڤارەکە پێی وایە ئێران پێویستی بە بەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی سەربازیی ڕاستەوخۆ نییە بۆ ئەوەی ئازار بە واشنتۆن بگەیەنێت؛ تەنها بەسە کە گەرووی هورمز بە داخراوی یان ناسەلامەتی بهێڵێتەوە بۆ دروستکردنی شڵەژانێکی ئابووریی جیهانیی بەرفراوان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم جەنگە ئابوورییە ڕەنگە ببێتە شەڕی ئارامگرتن و بەرگەگرتن، کە تێیدا ئێران ڕووبەڕووی دابەزینی هەناردەی نەوت دەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەمریکاش باجی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و فشاری هاوپەیمانە نیگەرانەکانی لە بەردەوامیی قەیرانەکە هەڵدەگرێت.

هەروەها گۆڤارەکە هۆشداری دەدات لەوەی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەکە دەبێتە هۆی زیادبوونی ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ناوخۆی ئێران، و ڕەنگە لە ناوخۆی ئەمریکاشدا، بەهۆی تێچووە ئابووری و سیاسییەکانی جەنگێک کە هیچ کۆتاییەکی ڕوونی بۆ نابینرێت.

سیناریۆی چوارەم: چوونە ناوەوەی وڵاتانی کەنداو بۆ ناو جەنگەکە بە ئاشکرا

نیوزویک پێی وایە مەترسیدارترین سیناریۆکان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە وڵاتانی کەنداو ببنە لایەنی شەڕکەری ڕاستەوخۆ لە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران.

گۆڤارەکە هۆشداری دەدات لەوەی تێوەگلانی ئاشکرای وڵاتانی کەنداو لە جەنگەکەدا، ڕەنگە ناوچەکە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەرێمیی گشتگیر پاڵپێوەبنێت کە تێچوویەکی زۆری مرۆیی و ئابووریی هەبێت.

سیناریۆی پێنجەم: ئاگربەستێکی ڕواڵەتی و جەنگێکی بەردەوام

سەبارەت بە سیناریۆی کۆتایی، کە نیوزویک بە پڕئەگەرترینی دادەنێت، بریتییە لە بەردەوامبوونی ئاگربەست بە شێوەیەکی ڕواڵەتی، لە کاتێکدا فشارە ئابووری و سەربازییەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبن.

لەو دۆخەدا، سزاکان و گەمارۆی دەریایی و گرژییەکان لە گەرووی هورمز و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەردەوام دەبن، بەبێ ڕاگەیاندنی جەنگێکی گشتگیر.

گۆڤارەکە پێی وایە ئەم سیناریۆیە ڕەنگە گونجاوترین بێت بۆ ترەمپ، چونکە ئامرازی فشاری بەهێزی پێدەبەخشێت لەسەر ئێران بەبێ ئەوەی ناچار بێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە جەنگێکی کراوە بدات.

بەڵام ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی ئەم دۆخە لێڵە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ "جەنگێکی هەمیشەیی لەژێر ناوی ئاگربەستدا"، کە تێیدا قەیرانەکە بەبێ چارەسەرێکی سیاسیی ڕاستەقینە بەردەوام دەبێت.

لە کۆتاییدا، نیوزویک دەگاتە ئەو دەرەنجامەی کە کێشە بنەڕەتییەکە لە نەبوونی ڕێککەوتنێکی ڕووندایە کە مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ، و کردنەوەی دووبارەی کەشتیوانی لە کەنداو، و کۆنترۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دیاری بکات.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×